گۆرانیبێژی ناسراوی دیاری کورد کیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین ڤیدیۆ كلیپی بە ناوی (با وەك خۆم بم) بڵاودەكاتەوە.
كیژان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تیزەری بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی (با وەك خۆم بم) بڵاوكردەوە كە كاری میوزیك و دابەشكردنی لەلایەن ئەفشین شوكری بۆ كراوە، بافڵ سەرهەنگ كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
كیژان ئیبراهیم کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، دهرچووی كۆلێژی هونهری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.