مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی (ماوە بەسەرچوو)رایدەگەیەنێت" لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا باسی رێککەوتنی شەنگالیان کردووە"( رێککەوتنی شەنگال تورکیا لایەنێکی رێککەوتنەکە نییە).
بەپێی راگەیەندراوێک کەمهسرور بارزانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆیتەوە، هاتووە " گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگالو ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکەو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی گفتوگۆکان بوو".
هەرچەندە حکومەتی تورکیا لە کاتی مووشەک بارانی هەولێردا هیچ پەیامێکی ئاراستەی هەرێم نەکرد، بەڵام مەسرور بارزانی دەڵێت" وەزیری بەرگری تورکیا یاشار گولەر، پرسەو هاوخەمیی بۆ گیان لەدەستدانی قوربانییانی هێرشەکەی هەولێر دەربڕیو ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت".
لە نوسینەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە "بنەمای دراوسێتیی باشو بەرژەوەندیی هاوبەش دوپاتکردەوە، هەروەها جەختمانکردەوە، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایشو سەقامگیریی دەبێتو ڕێگەش نادات ببێتە مایەی هەڕەشەو مەترسیی بۆ دراوسێکانمان".