ئاگاتان لێیە چەند پارە بە یانەکانی بەشدار لە خولەکانی ئەوروپا دەدرێت

ی ەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی نوێی قازانجەکانی کە ملیارەها دۆلارە بەسەر یانەکانی خولی ئەوروپادا دا.


  بڕی 3.713 ملیار یۆرۆ بۆ ئەو یانانەی بەشدارن لە قۆناغە نوێیەکانی چامپیۆنزلیگ و خولی ئەوروپا و خولی کۆنفرانسلیگ تەرخان دەکرێت، لە کۆی گشتی 4.4 ملیار یۆرۆ (4.7 ملیار دۆلار)، قازانجی پێشبینیکراو لە هەر ساڵێکی ئەو خولەدا.

  دابەشبوونی ڕێژەی دابەشبوون لەنێوان ڕکابەرییەکاندا وەکو خولەکانی ئێستا ماوەتەوە، یانەکانی چامپیۆنزلیگ ڕێژەی 74.38% وەردەگرن، کە پێشبینی دەکرێت بگاتە دوو ملیار و 467 هەزار یۆرۆ.

  یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە دوایین هەژمارەکانیدا ئاشکرایکردووە، داهاتی 113 ملیۆن و 85 هەزار پاوەندی بەدەستهێناوە کە دەکاتە 143.06 ملیۆن دۆلار لە دوای گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە وەرزی ڕابردوودا.

  سەرچاوە باڵاکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئاماژەیان بە ئاژانسی هەواڵی (PA Media)ی بەریتانی کرد کە تیپی براوەی ئەم وەرزە دەتوانێت چاوەڕێی داهاتی کەمێک زیاتر بکات.  بەهۆی زیادبوونی داهاتەکان کە نزیکەی 140 ملیۆن پاوەندە.

  بڕیارە 7%ی کۆی داهاتی چاوەڕوانکراو بۆ یانەکانی بەشدارنەبوو بێت، کە دەکاتە 308 ملیۆن یۆرۆ.  3%ی تریش لە نێوان ئەو یانانەدا دابەش دەکرێت کە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ڕکابەری دەکەن.


AM:12:32:08/02/2024