سبەی خۆپیشاندانی مامۆستایانی نارازی دەستپێدەکاتەوە

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ڕایدەگەیەنن" سبەینێ بەرفراوانترین خۆپیشاندان لە سلێمانی ئەنجام دەدەین". 

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە" مامۆستایانی کۆڵنەدەر و خۆڕاگر، فەرمانبەرانی مافخوراو، مامۆستایانی ئایینی حەقخواز، خوێندکاران، دایکان و باوکانی ئازیز، کاسبکارانی مەرد و بەهەڵوێست، چین و توێژە جیاوازە ستەمدیدەکان ڕۆژی یەکشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤ لەژێر ناوی (بەردەوامین، بەردەوامی زامنی گەیشتنە بە مافەکانمان) بەرفراوانترین خۆپیشاندان لە سلێمانی ڕادەگەیەنین". 

دەشڵێن" بەشداریتان پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵە نەزۆکانەیە، کە هەندێک لەپێناو بەرژەوەندی حیزبی و کەسی خۆیان، داویانە و ئەیدەن بۆ نەگەیشتن بە مافەکانمان، چاوەڕوانی هەڵوێست و بەشداری هەموولایەکتانین، ئێمە شۆڕشی شکۆ و بژێویمان دەستپێکرد، وەرن بەشدار بن تا بە یەکەوە سەرکەوتن ڕابگەیەنین". 

ماوەی زیاتر لە چوار مانگە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان له‌ سنووری‌ پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان بایكۆتی‌ هۆڵەکانی خوێندنیان كردووه‌ و جەختدەکەنەوە لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.


PM:03:11:10/02/2024