دهۆک.. لە ڕووداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٤، بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لە ئەنجامی دروستبوونی کێشەیەک لەسەر زەوی و زار لە کۆمەڵگەی چڕەی سنووری قەزای شێخان، ڕووداوێکی تەقەکردن لە نێوان چەند کەسێکدا ڕوویدا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس برینداربوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، ره‌وشه‌كه‌ له‌ ئێستادا كۆنتڕۆڵكراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تباران ده‌رچووه‌.


PM:06:46:11/02/2024