نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا بە بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە هەولێر بە ١٥٢ هەزار و ١٠٠ دینار بوو، لە سلێمانی بە ١٥٢ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو، لە نیوەڕۆدا دینار زیاتر بەرزبوەوەو ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٤  بانکی ناوەندی بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٦٠٤ هەزار و ١٠٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ٢٠٩ ملیۆن و ١٩٤ هەزار ١٠٤  دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٤ ملیۆن و ٤١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 


PM:05:37:12/02/2024