پەروەردەی پشدەر داوا لە مامۆستا و خوێندکاران دەکات لە سبەینێ سێشەممەوە دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر، لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری بەڕێوەبەر، یاریدەدەر، مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژان دەکات کە سبەی سێشەممە پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندن بکەن بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پرۆسەی خوێندن و دەستپێکردنەوەی دەوام.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا داواش لە کەسوکاری خوێندکاران دەكات منداڵەكانیان رەوانەی باخچەکانی منداڵان، قوتابخانە و خوێندنگاکان بکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکدا ئەوەش هاتووە" هەر ناوەندێکی خوێندن گرفتی نەبوونی مامۆستای هەبوو، با بەڕێوەبەرەکان پەیوەندی بە هۆبەی خۆیەتی و میلاکی پەروەردەوە بکەن".