لە شەڕە تەقەدا لە سەنگاو ژنێک دەکوژرێت
ئەمڕۆ سێ شەممە لە گوندێکی نزیک ناحیەی سەنگاو شەڕە تەقە لە نێوان چەند کەسێکدا روودەدات و ژنێک دەکوژرێت.
ئارام مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە گوندی مەملەحەی ناوچەی سەنگاو شەڕە تەقە لە چەند کەسێکدا روودەدات و لە ئەنجامدا ژنێک دەکوژرێت".
شەڕەکە سەرەتا لە شەڕ لە نێوان چەند مناڵێکدا دەستیپێکردووەو دواتر گەورە بووە.
لەو شەڕەدا جگە لە کوژرانی ژنێک و برینداربوونی دوو کەسی تر.
PM:04:01:13/02/2024