پەرلەمانتارێکی یەکێتی: عێراق "بیانو" ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابخات

پەرلەمانتارێكی یەكێتی پێی وایە، وەزارەتی دارایی عێراق له‌ ''بیانو'' ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت ڕه‌وانه‌كردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابخات.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەکێتی رایگەیاند" بەغدا داوایەکی نوێی ئاراستەی هەرێم كردووە بۆ ناردنی مووچە و وەزارەتی دارایی عیراق داوای وردەکاریی لیستی میلاکات و مووچەی هەرێمی کوردستانی كردووە و ئەوەش یەكەمجارە ئەو داوایە بكات''.

وتیشی" تاوەكو هەمواری یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە لە بەغداوە بە میزاجی شەخسی مانگانە داواكارییەك لە هەرێم دەكرێت، كە زیاتر بیانووە و ناچنە چوارچێوەیەکی یاساییەوە''.

ئاشكراشی كردووە، حكومه‌تی عێراق له‌ '' بیانو'' ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابخات، چونكە به‌غدا پێیوایه‌ ژماره‌ی مووچه‌خۆران له‌ ٧٠٠ هه‌زار مووچه‌خۆر تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام هه‌رێم لیستێكی مووچه‌ی داوه‌ به‌ به‌غدا كه‌ زیاتر له‌ ملێۆنێك مووچەخۆرە.

جەختیشی كردۆتەوە، یەكێتی هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و خودی سەرۆكی یەكێتیش لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لەسەر هێڵە، كە هەموارەكە لەپەرلەمانەوە كێشەی بۆ دروست نەكرێت و زوو بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، تاوەكو مانگانە لەكاتی خۆیدا پشكی هەرێم ڕەوانە بكرێت.



PM:08:38:14/02/2024