بومەلەرزەیەک پارێزگایەکی باکوری کوردستانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستان روویدا. 

سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.١) پلەی رێختەر سنووری پارێزگای مەڵاتیای باکوری کوردستانی بە قوڵای (٨.٩) کلم روویداوە". 
 
دوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو تائێستا ٤٤ هەزار و ٨٥ پاشەلەرزە روویانداوە کە (١٤)یان شەش پلە و (٧٧)یان پێنج پلە بووە. 


AM:09:34:16/02/2024