لە قەزای بەردەڕەش تانکەرێک خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلدا کێشا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنوری قەزای بەردەڕەش، تانکەرێک خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلدا کێشا. 

بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێل و پێشانگایەکی کەلوپەلی ناوماڵدا کێشا. 

بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، بەهۆی رووداوەكەوە چەند كەسێك برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێل و دوکان و کەلوپەکان كەوتووە.

PM:02:25:17/02/2024