لەبارەی ماوەی لێخۆشبوونی سزای شۆفێران هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" تا ٢٨ی ئەم مانگە ماوەی لێخۆشبوونی سزای شۆفێران کۆتایی پێدێت". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ ئەو شۆفێرانەی سوودمەند نەبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی (٢٠%)ی سزاکانی هاتوچۆ". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر شۆفێرێک یان هاوڵاتییەک دەیەوێت سوودمەندبێت لەو بڕیارە، پێش تەواوبوونی وادەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات. 


PM:07:06:18/02/2024