تەرمی ژنێک لە بەنداوی دهۆک دۆزرایەوە و بەمەبەستی توێکاری گوازرایەوە بۆ پزیشکی دادی دهۆک.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لە نیو بەنداوی دهۆکدا و پاش گەیشتنی تیمەکانیان توانیان تەرمەکە لە ئاوە دەربهێنن".
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەرمەکە ژنێکی کە تەمەنی لە نێوان ٢٥-٣٠ساڵ دەبێت و بەمەبەستی توێکاری، ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە".
بڕیارە دوای توێکارییە پزیشکییەکان زانیاری دەربارەی هۆکاری مردنی ژنەکە ڕابگەیەندرێت.