ڤیدیۆ.. میران عەلی دووەم بەرهەمی ئەمساڵی بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژی لاوی دیاری کورد میران عەلی بڕیارە بەمزوانە نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوبکاتەوە کە دووەمین کاری هونەرییەتی لە ماوەی ئەمساڵدا. 

میران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەری خۆی کردووە و دەڵێت" تەوەلا دووەم بەرهەمی ئەمساڵی من دەبێت". 

بەرهەمە نوێکەی میران لە تێکستی رەزا قەشەنگی و فریادە، میلۆدییەکەی بەشێکی فۆلکلۆرە و بەشێکی لەلایەن فریادەوە بۆدانراوە، ئەحمەد رەمەزان کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە و بریارە کاتژمێر (٨:٠٠) شەوی رۆژی پێنج شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ بڵاوبکرێتەوە. 

میران عەلی ساڵی (١٩٩٥) لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی (خۆشترین دەنگ) و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 


AM:11:03:20/02/2024