لە ئێران گه‌نجێكی كورد له‌ سێداره‌درا

بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، "بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر" لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبیل لە سێدارەدرا. 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ئیرەج پاکی خەڵکی گوندی ستوونڕەشی سەر بە شاری سەڵماس،ی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبیل جێبەجێکرا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیرەج پاکی شەش ساڵ پێش ئێستا بە "تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان"، لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، دوێنێش لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبیل سزاکەی جێبەجێکراوە. 

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (٨٢٣) بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون کە (١٥١) کەسیان کوردن.


PM:12:26:20/02/2024