سودانی : دەبێت یاسای بودجە هەموار بکرێت و تا ئەوکاتە مانگانە پارە بۆ هەرێم دەنێرین

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدەکات دەبێت یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە و تا ئەو کاتەش بەغدا مانگانە پارە بۆ مووچە رەوانەی هەرێم دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" تاوەکو هەمواری پرۆژەیاسای بودجە، مانگانە ٦١٨ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت".
 
سوودانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا وتی"  کە دەبێت یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە و کۆتایی بە کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بێت.
 
ئاشکرای کرد، وەکو ئەنجوومەنی وەزیران لە قۆناخی وردبینیکردنن بۆ پرۆژەیاسای بودجە و دواتر بە مەبەستی هەموارکردنەوە رەوانەی پەرلەمانی دەکەن.

ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا لە قۆناغی وردبینی كردنی هەمواری یاسای بودجەدان.

سودانی جەختیشی كردۆتەوە، ئەو پارەیەی هەرێمی كوردستان بۆ دەرهێنانی نەوت دەیدات بە كۆمپانیاكان، عێراق ناتوانێت بیدات و وتیشی" كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان ئامادە نین بەو پارەیەی ئێمە دیاریمان كردووە كاربكەن".




PM:07:23:20/02/2024