دادگای فیدراڵی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلادەکاتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ جارێكی دیکە لەسەر پرسی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە تایبەتە بە كورسی پێكهاتەكان کۆدەبێتەوە. 

بەپێی کارنامەی راگەیەندراوی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەک دژی کورسی پێکهاتەکان یاسایی هەڵبژاردنی کوردستان کۆدەبێتەوە. 

سکاڵاکە لە لایەن زیاد جەبار ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردن تۆمارکراوە کە پەیوەندییان بە دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن و کۆتای پێکهاتەنەوە هەیە.

بەپێی مادەی (٣٦)ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، پێنج كورسی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان بۆ كلدان، سریان و ئاشووری تەرخان دەكرێن، لەگەڵ یەك كورسی بۆ پێكهاتەی ئەرمەن، هەروەها پێنج كورسی بۆ توركمانەكان.


AM:10:31:21/02/2024