وەبەرهێنانی هەڵەبجە بۆ ئەمساڵ ٥٠ هەل بۆ ئەنجامدانی پرۆژە رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە پلانی ساڵی ٢٠٢٤ی راگەیاند و دەڵێت" ئەمساڵ ٥٠ هـــەل و دەرفەتی جیـــاواز بــۆئەنجـــامدانی پڕۆژە لەچـــەند سێکتەرێکی جیاوازدا لەسنوری پارێزگاکە رادەگەیەنن".

بەرێوەبەرایەتییەکە  نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم وەبەرهێنەرانی کردووە دەڵێت" ئەو کەسانەی ئارەزووی وەبەرهێنان دەکەن لە سێکتەری تایبەتمەند و شوێنێ جیاواز سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست و دەستکردن بە رێکارەکانی داواکردن و جێبەجێکردنی پرۆژەکە تا قۆناغی پیدانی مۆڵەت بە پێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان".

بەگوێرەی نووسراوەکە پرۆژەکان، ٩ دانەیان لە بواری کشتوکاڵی ، ١٦ پرۆژە لە بواری پیشەسازی، ١٠ پرۆژە لەبواری بازرگانی، ٨ پرۆژە گەشتیاری و ٧ پرۆژەی دیکە لە بوارەکانی فێرکردن، خزمەتگوزاری، وەرزشی و بانکەکان و نیشتەجێبوون دەبێت.


PM:10:36:21/02/2024