سۆران: باوکێک بە ئۆتۆمبێڵەکەی منداڵەکەی دەشێلێت و گیان لەدەست دەدات

لە سۆران باوکێک لە کاتی شۆفێریکردندا خوێ بە منداڵەکەی دەکێشێکت و بەوهۆیەوە منداڵەکە گیان لەدەست دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە  بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە" لە گوندی بێلنگری سەر بە رواندز باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بە منداڵەکەیدا".

لە راگەیەندراوەکەی هاتووچۆی سۆراندا هاتووە"  لە ئەنجامی رووداوەکەدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە منداڵەکە گیانی لە دەستداوە".

به‌پێی زانیارییه‌كان منداڵەکە تەمەنی پێنج ساڵ بووە، رووداوەکە لە کاتژمێر پێنجی ئەم ئێوارەیە روویداوە، وباوکی منداڵەکە لە کاتی شۆفێریکردندا منداڵەکەی نەبینیوە و خۆی پێدا کێشاوە، بەوهۆیەشەوە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.



PM:10:51:21/02/2024