وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی كوده‌تا بوو به‌سه‌ر ده‌ستووردا و دەڵێت" ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی ٤٩ی ده‌ستووری عێراقه، كه ده‌ڵێت ده‌بێت په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق بكات، و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی جگه له‌وه‌ی ناده‌ستوورییه، هاوكات پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته‌كان."
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ ڤالا فه‌رید، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی كردی، ده‌ركردنی بڕیار نه‌بوو، به‌ڵكو دانانی یاسایه‌كی نوێ بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان".
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان دەشڵیت" ئه‌و بڕیاره كه له بنه‌ڕه‌تدا یاسایه‌كی نوێیه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دادگایه‌دا نییه".
" ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا، كوده‌تا بوو به‌سه‌ر ده‌ستووردا."( ڤالا فەرید وتی).
هەروەها ڤالا فەرید راشیگەیاند" دادگای فیدڕاڵی ده‌ڵێت كورسی كۆتاكان ناده‌ستوورییه، به‌ڵام روونی نه‌كردووه‌ته‌وه پێچه‌وانه‌ی كامه مادده و بڕگه‌ی ده‌ستووره."
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان دەشڵێت" ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی ٤٩ی ده‌ستووری عێراقه، كه ده‌ڵێت ده‌بێت په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق بكات، و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی جگه له‌وه‌ی ناده‌ستوورییه، هاوكات پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به مافی پێكهاته‌كان."
لە دانیشتینی ئەمڕۆی داداگی فیدراڵی عێراق رایگەیاند"پەرلەمانی کوردستان لە ١٠٠ ئەندام پێکدێت و کورسی پێکهاتەکان نادەستوورییە". و بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ١١ کورسی کۆتاکان نەمان.