دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی دراو لە کوردستان بەرزدەبێتەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥١ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بە ١٥٢ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ پێنج شەممە شوباتی ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢١٧ ملیۆن و ٤٨٨ هەزار و ٧٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٨٨ ملیۆن و٦٥٨ هەزار و ٧٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٨ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
 

PM:05:53:22/02/2024