بەندکراوێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان سزای لەسێدارەی بەسەردا سەپێندرا

دەستگیرکراوێکی دیکەی شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) بەتۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل"، لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە" شاھین وەسافی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ کە لە بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان دەستگیرکرابوو، بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەلایەن لقی سێی دادگای شۆرشی ورمێ سزای لە سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، شاھین وەساف لە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لەگەڵ ھاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی ناسر وەساف لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستگیرکرابوو و دوای لێکۆڵینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گواستراوەتەوە.

هەنگاو ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو ھاووڵاتییە کوردە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا لە مافی بوونی پارێزەر و بینینی خانەوادەکانیان بێبەشبوون.


PM:08:09:22/02/2024