هەولێر.. بەهۆی خراپی کوالێتییەوە ١٠ بەنزینخانە داخران

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی هەولێر ئاشکرای دەکات، لە ئەنجامی پشكنین بۆ ١٠٠ بەنزینخانە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپەوە ١٠ بەنزینخانە لە سنووری هەولێر داخران.
 
قائیمقامیەتی ناوەندیی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵایکردەوە، هاتووە" لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لیژنەکانی پشکنین و چاودێری و چڕکردنەوەی سەردان و پشکنینە لەناکاوەکان بۆ وێستگەکانی سووتەمەنی، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بە رێنوێنییەكان، 10 وێستگەی بەنزین "بەنزینخانە" لەهەولێر داخران و سزا دران".

قائیمقامیەتی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەم پشكنینە لەناكاوەیان لە ماوەی چوار رۆژدا ئەنجام داوە بۆ ١٠٠ بەنزینخانە و پشكنینەكان لە ماوەی نێوان ١٨ ٢ ی شوبات  ئەنجام دراون. 

لیستی ئەو ١٠ بەنزینخانەی كە داخراون و لەلایەن قائیمقامیەتی هەولێرەوە ناوەكانیان بڵاو كراوەتەوە، ئەمانەی خوارەوەن:

-وێستگەی هێز
- وێستگەی زریج
-وێستگەی کوردستان/قوشتەپە
-وێستگەی گارە
-وێستگەی مەڕوان
-وێستگەی هێمن
-وێستگەی دڵنیا
وێستگەی گردە ڕەشە
-وێستگەی شوان
-وێستگەی ڕەنج / خەبات



PM:04:50:23/02/2024