دکتۆر هەژار عوسمان پسپۆڕی دەروونی لە حەلقەی یەکەمی بەرنامەی (دەرونناسی بە ئاسانی) باسی ترسە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و دەڵێت" ترسی کۆمەڵایەتی زۆرجار لە گەنجەکاندا دەیبینین کە کۆڕ و کۆمەڵیان زۆر نەبینیوە و ئازمونیان زۆر نییە، ئەو ترسە زۆرتر لەو شوێنەدا دێت کە ئەو کەسە لەوێ غەریبە و خەڵکی نەناسراوی لییە و ئەو کەسە دەبێت بۆ ئەو خەڵکە قسە بکات".
د، هەژار عوسمان ئاماژە بە نیشانەکانی ترسە کۆمەڵایەتییەکان دەکات کە بریتین لە: عارەق کردنەوەی کەسە لە کاتی قسەکردندا، شڵەژان، قسەکردن بەشێوەی پچڕپچڕ...
بەرنامەی ( دەروونناسی بە ئاسانی) هەموو رۆژانی هەینی کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە بەشداری دکتۆر هەژار عوسمان پسپۆڕی دەروونی لە وێب سایت و سۆشیاڵ میدیای (سپی) بڵاودەکرێتەوە.
تەواوی بەرنامەی دەروونناسی بە ئاسانی لە یوتیوبی سپی ببینە: