ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بە ١٥٢ هەزار و ١٧٥ دینار بوو.
هەفتەی ڕابردووش بانکی ناوەندی بڕی ١ ملیار و ٦٢ ملیۆن و ٥٨٧ هەزار و ١٩٧ دۆلاری فرۆشتووە کە فرۆشی حەواڵە ٩٥١ ملیۆن و ٦٦٧ هەزار و ١٩٨ دۆلار بووە، بەڵام ٦٢ ملیۆن و ٧٢ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.