ئەمڕۆ شەممە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوونی شاری هەولێر، کرێکارێک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، لە یەکێک لە باڵەخانەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی سەر شەقامی (١٥٠) مەتری شاری هەولێر، کرێکارێک کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
قوربانییەکە ناوی (دیدەوان حەسەنە) و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوێسە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.