نرخی دینار بە شێوەیەکی بەرچاو لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕی دراو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار ئەم ئێوارەیە کاتی داخستنی بازار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەرامبەر دینار بە ١٥١ هەزارو ١٠٠ دینار بوو، ئەوە لە کاتێکدا نرخی ١٠٠ دۆلار بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا بە ١٥١ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤،  بانکی ناوەندی بڕی ٢١١ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٦٣٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ١٧١ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار٦٣٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٩ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو. 



PM:06:26:25/02/2024