لە سنوری پەروەردەی زاخۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ دووشەممە دەست بە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژانی سنوری پەروەردەی قەزای زاخۆ بکرێت. 

عەلی رەوف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" سبەینێ ٢٦ی شەوباتی ٢٠٢٤ لە سنووری پەروەردەی قەزای زاخۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مانگی (١١) ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتووشدا لە ناوچە جیاوازەکانی سنوری پەروەردەی پارێزگای دهۆک، تەواوی شایستە داراییەکانی مانگی (١١)ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت. 


PM:10:35:25/02/2024