ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤ دادگاى باڵاى فیدراڵی عێراق لەبارەی کەیسی وەهاب هەڵەبجەیی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دژه‌تیرۆری کوردستان و چەند سکاڵایەکی تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بەپێی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی سکاڵاییەکی وه‌هاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژە تیرۆری کوردستان لە سلێمانی تاوتوێ دەکات کە لە دژى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە بڕیاره‌كه‌ی دادگای هه‌ولێر كه به‌پشت به‌ستن به یاسای ژماره ٣ی ساڵی ٢٠٠٦ له دژی ده‌ریكردووە هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و به ناده‌ستوری هه‌ژماربكرێت.
هەر ئەمڕۆ دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق چەند سکاڵایەکی دیکە لەبارەی هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانی عێراق تاوتوێ دەکات کە لە لایەن دوو پەرلەمانتارەوە لەسەر جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمان تۆمارکراوە و داوا دەکەن سەرجەم بڕیار و ڕێکارەکانی دانیشتنى رۆژى ١٣ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٤ هەڵبوەشێنێتەوە.