پەروەردەى سلێمانى لەبارەی دەوامی ئەمڕۆ خوێندنگەکان دەڵێت" لە هەر شوێنێک گرفتی هاتووچۆ دروستبوو بیکەن بە پشوو".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاگادارییەکدا رایگه‌یاند" ئاگاداری ئەو خوێندنگەیانەی سنوری پەروەردەی رۆژئاوا دەکەین کە بەهۆی بارینی بەفر و رەوشی کەشوهەوا ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە بیکەن بە پشوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووی ئەمڕۆی خوێندنگەکان لەبەر پاراستن و سەلامەتى گیانى خوێندکاران و مامۆستایانە، چونکە بایەکى بەهێز و کڕێوە بەفر هەیە.
لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە به‌فربارین له سەنتەری شاری سلێمانی ده‌ستیپێكردووە و له به‌شێكی شه‌قامه‌كان ئاسته‌نگی هاتووچۆ دروستبووه.