هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی بەستنی چەند شەقامێک هۆشداری بە شۆفێران دەدات

کەمێک پێش ئێستا هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی بەستنی چەند شەقامێکی شارەکە ئاگادارتییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" چاوەڕوان دەکرێت لە کاتەکانی شەو بەدواوە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە زۆربەی شەقامەکان بیبەستێت".

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند" لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و شۆفێران لە مەترسییەکانی ئەم شەپۆلە بەفر و با بەهێزەی سنووری سلێمانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی بەستنی هەندێک لە رێگاوبانەکان، بە تایبەتی دووسایدی هەواری شار بەرەو تونێلی پێشڕەو بەهۆی بەفر و شەختەوە بەشێوەیەکی کاتی بەربەستکراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەن بە وریاییەوە ئەو شەقامانە بەکاربهێنن کە مەترسی شەختەیان هەیە، بە تایبەت شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود بەردەم هۆتێل تایتانیک، چاوەڕوان دەکرێت لە کاتەکانی شەو بە دواوە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە زۆربەی شەقامەکان بیبەستێت.


AM:10:04:28/02/2024