لە قەزای بەردەڕەش پێنج كه‌س بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر شەقامێکی قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

ئازاد ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك، ڕایگه‌یاندووە" ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگەی سه‌ره‌كی (به‌رده‌ڕه‌ش – كه‌ڵه‌ك) و له‌ نزیك گوندی قادسی مه‌زن، ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆ له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێكی ئۆپترا و فۆرت – ترێله‌ توركی ڕوویدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە کە پێکهاتوون لە سێ ئافره‌ت و یه‌ك پیاو و یه‌ك منداڵ، بەڵام تا ئێستا ناسنامەیان نەزانراوە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە. 


AM:11:46:28/02/2024