نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهات بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە سلێمانی بە ١٥٠ هەزارو ٩٥٠ دینار بوو، لە هەولێر بە ١٥٨ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢٠٧ ملیۆن و ٤٥٥ هەزار و ٦٣٥ دۆلار بوو و، لەو بڕەش ٢٠ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ١٨٦ ملیۆن و ٨٣٥ هەزار و ٦٣٥ دۆلار بووە. 





PM:06:06:28/02/2024