سلێمانی .. لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس دەبنە قوربانی

درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی مامۆستایانی سلێمانی لە ئاکامی رووداوێکی هاتووچۆدا دووکەس بوونە قوربانی.

درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێڵێکی لەجۆری( فۆرد) و بارهەڵگرێک له‌ شه‌قامی مامۆستایانی شاری سلێمانی، به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی (قازی محه‌مه‌د)، کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکیتریش بریندار بووە.

بە پێی زانیارییەکان ئۆتۆمبیلی (فۆرد)ـەکە خۆی كردووە به‌ ژێر ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگرەکەدا، به‌وهۆیه‌وه‌ شۆفێری (فۆرد)ه‌كه‌ كه‌ ناوی (شاد ره‌شید)ه‌، گیانی له‌ده‌ستداوە.

وێنەی ( شاد رەشید) کە گیانی لەدەستدا:





AM:09:54:29/02/2024