فیفا تاکە ڕێگەی بەرشەلۆنە بۆ سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی یانەکانی ٢٠٢٥ ئاشکرا دەکات

فیفا ئاشکرایکرد کە چۆن یەکەم تیپی تۆپی پێی بەرشەلۆنە سەردەکەوێت بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان بە سیستمە نوێیەکەی لە ساڵی ٢٠٢٥.

 لە ئێستادا بارسێلۆنا لە پلەی دوانزەیەمدایە بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ لە پۆلێنکردنی یانەکانی ئەوروپا بەپێی فیفا، 8 یانە گەرەنتی سەرکەوتنیان بۆ کراوە.

 خولی داهاتووی جامی جیهانی یانەکان لە هاوینی ٢٠٢٥ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، کە لە ١٥ی حوزەیران تا ١٣ی تەمموز.

 لە کیشوەری ئەوروپاوە، مانچستەر سیتی، ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی وەک پاڵەوانی کیشوەرەکە لە سێ خولی ڕابردووی پاڵەوانێتییەکەدا بەشداری دەکەن.

 بەپێی پۆلێنکردنی ئێستای کیشوەری 5 یانەی دیکە بەشداری دەکەن کە بریتین لە بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان، ئینتەرمیلان، پۆرتۆ، بەنفیکا.

 12 یانە لە ئەوروپاوە بەشداری خولی نوێی پاڵەوانێتییەکە دەکەن، هەروەک ماڵپەڕی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی یەکێتییەکان (فیفا) ڕایدەگەیەنێت.

 بەگوێرەی ماڵپەڕی فیفا، هەریەکە لە یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیال سۆسیداد لە کێبڕکێدان بۆ سەرکەوتن بۆ ئەو پاڵەوانێتییە و نوێنەرایەتیکردنی ئیسپانیا.

 بەرشەلۆنە دەبێت لە قۆناغی ئێستای چامپیۆنزلیگدا بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی، بەو هیوایەن ئەتلەتیکۆ مەدرید کە بە کۆکردنەوەی ٦٢ خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی و ڕیال سۆسیداد کە بە ١٨ خاڵ لە پلەی ٢٩دایە، لە گەشتەکەیاندا تووشی کۆسپی بن.

 پێوەرەکانی پاڵاوتن لە ئەوروپا بۆ مۆندیالی یانەکانی ٢٠٢٥ چین؟

 1- دوو خاڵ ئەگەر نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەیتەوە.

 2- لە حاڵەتی یەکسانبووندا یەک خاڵ.

 3- 4 خاڵ لە ئەگەری گەیشتن بۆ قۆناغی کۆمەڵەکان لە چامپیۆنزلیگ.

 4- 5 خاڵ ئەگەر سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی 16.

 5- یەک خاڵ ئەگەر داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ هەریەکێک لە قۆناغەکانی دواتر.


AM:11:16:29/02/2024