کەمێک پێش ئێستا بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێک لە سنووری قەزای شنگال کرایە ئامانج کە بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکان، پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ پێنج شەممە له گوندی زراڤك له سنوری ناحیهی تهلعزێر سەر بە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێک لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە كرایە ئامانج.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئهو ئۆتۆمبێلهی كراوهته ئامانج ئۆتۆمبێلێکی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانى بووە و دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە کە بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندارکراوە.