سلێمانی.. لە رووداوێکی تەقەکردندا هاوڵاتییەک کوژرا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕووداوێکی تەقەکردن لە سلێمانی ڕوویدا کە بەهۆیەوە هاوڵاتییه‌ك کوژرا. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەری (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی چوارتا لە ناو شاری سلێمانی کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەی لە هاوڵاتییەک کرد و پاش ڕووداوەکە تەقەکەرەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە.

تا ئێستا ناسنامەی قوربانییەکە نەزاندراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بڕیارە دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی بکرێت.


PM:04:19:29/02/2024