لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا ڕووی لە دابەزین کرد. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بە ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو. 


ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ٢١٢ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٧٥ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٧ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا. 


PM:05:28:29/02/2024