(سپی) ناسنامەی ئەو کەسە بڵاودەکاتەوە کە بەدەستڕێژی گولـلە لە سلێمانی کوژرا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شەقامێکی سەرەکی شاری سلێمانی هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، بەپێی زانیارییەکانیش قوربانییەکە ئەندامی هەدەپە بووە لە باکووری کوردستان. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەو هاوڵاتییەی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکی چوارتا لە ناو شاری سلێمانی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە، ناوی (عەبدولقادر سەبری تۆپراق)ە و تەمەنی (٣٥) ساڵ دەبێت و خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان بووە، هەروەها ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و باوکى دوو منداڵە. 

(سپی) زانیویەتی، عەبدولقادر سەبری ئەندامی هەدەپە بووە لە باکووری کوردستان، بەڵام ماوەی (١٠) ساڵە ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و نیشتەجێی شاری سلێمانی بووە و لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە سلێمانی کاری کردووە. 


PM:05:45:29/02/2024