لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ماوەی ٦ ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، لەم مانگەدا ٦ ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت بەبۆنەی یادی ڕاپەڕین و ١١ی ئازار و یادەكانی نەورۆزۆەوە.
وەك لە خشتەكەدا هاتووە، ڕۆژی ٥ی ئازار پشووە، كە ڕۆژی دەستپێكردنی ڕاپەڕینی گەلی كوردستانە، هەروەها ڕۆژی ١١ـی ئازار پشووە یادی ڕاگەیاندنی ڕێكەوتننامەی ١١ی ئادزاری ساڵی ١٩٧٠یە و ڕۆژی ١٤ی ئازار پشووە، كە ڕۆژی لەدایكبوونی بارزانیە.
هاوكات، ڕۆژەكانی ٢١و ٢٢و ٢٣ـی ئادار كە جەژنەی نەتەوەیی كوردە و سەری ساڵی كوردیی و سەرەتای وەرزی بەهارە كراونەتە پشووی فەرمی.