ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٦٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بە ١٥١ هەزار و ٥٠ دینار بوو.
هەفتەی ڕابردوو بڕی ١ ملیار و ٥٢ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ٢١٧ دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندیەوە فرۆشراوە کە فرۆشی حەواڵەی دەرەکی ٨٩٦ ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ٨٦ دۆلار بووە، بەڵام ١٥٦ ملیۆن و ٢١٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.