یەکەم بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت


لە سەرەتای دەستپێکردنی مانگی رەمەزاندا بەشە خۆراکی هاوڵاتیان دابەشدەکرێت کە بەبۆنەی رەمەزانەوە چەندان مادە زیاد دەکرێت.
 
 ئەمڕۆ شەممە نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراك دەكەن كە لە ١١ مادەی خۆراكی پێكدێت".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " بۆ بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان (نیشاستە، مەعكەرۆنی، ئاردی سفر و شعریە) زیاد كراوەو دابەشكردنی ئەو ١١ مادەیە كاریگەریی لەسەر بەرزنەبوونەوەی نرخەكان دەبێت، چونكە بەشێكی پێداویستیی هاوڵاتیان پڕ دەكاتەوە، بۆیە خواست لەسەر مادە خۆراكییەكانی بازاڕ زیاد ناكات."

" تا ئێستا نرخی مادە خۆراكییەكان لە بازاڕەكاندا وەك خۆیەتی و بەرزنەبووەتەوە، كاڵایەكی زۆریش لە بازاڕدا هەن و خواستی هاوڵاتیان پڕدەكەنەوە".( نەوزاد شێخ کامل دەڵێت).

رۆژی ١١ ی ئازار یەکەم رۆژی رەمەزانی ئەمساڵ دەستپێدەکات و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بەتایبەتی فەرمانبەران چاوەڕوانی چاککردنی دۆخی مووچەکەنیان دەکەن لە بەغدا. 



PM:11:21:02/03/2024