نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ٣ ی ئازار لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا، دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە. 

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە سلێمانی بە ١٥٠ هەزارو ١٠٠ دینار بوو، لە هەولێر بە ١٥٠ هەزارو ٧٥ دینار بوو، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو.

بەرزبوونەوەی نرخی دینار ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ زیادکردنی نرخی کاش لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، کە بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٥٤٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە  ١٧٧ ملیۆن و ٨٧٨ هەزار و ٥٤٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٨ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار  دۆلاریشی بەشێوەی کاشە. 





PM:05:30:03/03/2024