جێگری نێردەی تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایدەگەیەنێت" چاوەڕوانین چیدیکە ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم دروست نەکرێت".
کلۆدیۆ کۆردۆن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هاریکاری هەڵبژاردن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاندووە" بڕیاردراوە ڕێکەوتی ١٠ی حوزەیران ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بێت، هیوادارین هیچ بەربەستێکی دیکە نهیهتە پێشەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەیە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی پشتگیرییەکانی وەک ئەوەی داوای لێدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانى فهرمانى ههرێمى بۆ دیاریكردنى ڕۆژى ههڵبژاردنى خولی شەشەمی پهرلهمانى كوردستان واژووكرد و ڕۆژى ١٠ی ٦ی ٢٠٢٤ ههڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.