عەبدوڵای حاجی مەحمود لە سۆسیالیست دەرکرا


ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەنجوومەنی راوێژکاریی بەرپرسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان،  عەبدوڵا حاجی مەحمودی لە ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دوورخستەوە.

رۆژی رۆژی ١٤ ی کانوونی دووەم ٢٠٢٤ کێشەو ناکۆکی لەنێوان محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات‌و عەبدوڵڵای حاجی مەحمودی برای کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیشە دروستبوو، کێشەکەش کە شۆڕبووبووە بۆ چەند مناڵێکی ئەو دوو برایە زیاتر لەسەر کێشەی دارایی و موڵک و ماڵ بوو.

فەرهاد تۆفیق وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی راوێژکاری بەرپرسی مەکتەب و مەڵبەندەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بڕیار درا بە دوورخستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود لە ریزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان" .

 ناکۆکییەکان سەرەتا لە کۆنترۆڵکردنی یانەیەکی وەرزشیەوە لە سلێمانی دەستیپێکرد، کێشەکە گەیشتە تەقەکردنی چەکدارانی هەردوولا بە ئاسماندا، دوای ماوەیەک گوزرایەوە بۆ گووڵەخانە و ناکۆکی لەسەر بارەگا و ماڵەکانی ئەو گوندە، بەلآم تا ئێستا بەو شێوەیە دەردەکەوێت کە سکرتێری حزب سەرەداوەکانی حزبەکەی بەدەستەوەیە و، دەرکردنی ئەمڕۆی براکەشی لە حیزب ئاماژەیەک بۆ دەستڕۆیشتنی سکرتێری حیزب لە رووداوەکەدا.



PM:02:40:05/03/2024