نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینی.

نرخی ١٠٠ دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە هەولێر بە ١٥٠ هەزارو ٢٠٠ دینارە، لە سلێمانی بە ١٥٠ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو، لە کاتێکدا بەیانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزارو ١٠٠ دینار بوو.

ئەمرۆ بانکی ناوەندی عێراق بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢١٣ ملیۆن و ٦٩٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەش ٢٨ ملیۆن و ٨٧٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ١٨٤ ملیۆن و ٨٢٤ هەزار و ٦٦٠ دۆلار بووە.  



PM:05:15:05/03/2024