ساڵی ڕابردوو لە ئێران (٨٣٤) کەس لە سێدارەدراون

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەر (٨٣٤) كەسدا جێبەجێكردووە. 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران كە بنكەكەی لە وڵاتی نەرویجە، لە ڕاپۆرتێکی نووێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی (٢٠٢٣)دا سزای لە سێدارەدانی (٨٣٤) کەس لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێبەجێکراوە".

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان، لە ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ئێرانەوە بەراورد بە ساڵی (٢٠٢٢) بەڕێژەی (٤٣٪) زیادیکردووە

ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە" کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدان وەك ئامڕازێك بۆ بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن لە ناوخۆدا بەكاردەهێنێت، بە تایبەتی لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) و ئەو ناڕەزایەتییە بەربڵاوانەی كە وڵاتەكەی لە مانگەكانی كۆتایی ساڵی (٢٠٢٢)دا ڕووبەڕووی بوویەوە". 


AM:10:18:06/03/2024