کاسبکارانی ناو بازاڕی سلێمانی گردبوونەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٤ کاسبکارانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی، بەهۆی بەرزبوونەوە و زۆری کرێی دوکانەکانیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ دوکاندار و کاسبکارانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی، دژی زیادکردنی کرێ لەسەریان گردبوونەوە.

کاسبکارانی ناڕازی ناو بازاڕی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکەن کە رێژەی باجیان لەسەر زیادکراوە و بڕەکەشی زیاترە لەوەی بۆیان دەمێنێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، بەپێی یاسای هەمواری باج ژمارە ٧٠ی ساڵی ٢٠١٨ کرێ و باجیان لەسەر کەمکرابووەوە، بەڵام ئێستا دەیانەوێت کرێیان لەسەر زیاد بکەن.

دەشڵێن" بڕیاربوو چوار ساڵ جارێک بەپێی داهاتی دووکانەکان تا ٢٠٪ زیاد بکرێت، بەڵام لە ئێستادا حکومەت دەیەوێت کرێی دوکانەکان بە ڕێژەی (١٠٠%) زیاد بکات". 


PM:12:37:06/03/2024