ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا ڕووی لە دابەزین کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.
ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٥ ملیۆن و ٤٥٧ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ١٩٥ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٩ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا.