دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (٢٢) ساڵان لە رووباری هیزلی لە سنووری گوندی دوورنەخێی قەزای زاخۆ دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاندووە" دواینیوەڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی گهنجێكتهمهن (٢٢) ساڵ له ڕووباری هێزلی سنوری گوندی دورنهخێ دۆزرایه‌وه، ده‌ستبه‌جێ تیمی تایبه‌تمه‌ند به لێكۆڵینه‌وه گه‌یشته شوێنی روداوه‌كه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه، به مه‌به‌ستی دیاریكردنی هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی، هیچ ئاسهوارێكیش به جه‌سته‌یه‌وه دیارنیه.